مه‌سرور بارزانی: خۆشحاڵم كه‌ له‌ 58ـه‌مین كۆنفرانسی میونشن به‌شدار ده‌بم 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی له‌ كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش له‌ ئه‌ڵمانیا به‌شدار بێت، رایگه‌یاند، “خۆشحاڵم كه‌ له‌ 58ـه‌مین كۆنفرانسی میونشن بۆ ئاسایش به‌شدار ده‌بم”.

ئه‌م گوتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی تویته‌ر هاتوون و نووسیویه‌تی: له‌ ساتێكدا ئه‌و كۆنفرانسه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه‌ بێمتمانه‌ییه‌كی زۆر له‌باره‌ی ئاسایشی جیهان و ئابووری جیهان له‌ ئارادایه‌.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین، بۆچوونی خۆمان له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا بخه‌ینه‌ڕوو.

ھەواڵی زیاتر