مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ده‌كات.
بڕیاره كۆنفرانسه‌كه، سبه‌ی هه‌ینی (18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ده‌ستپێبكات و دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ قه‌ته‌ر و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته، به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێكه‌وت.
ئەمساڵ خولی 58ه‌مینی كۆنفرانسی میونشن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی جیاجیا له ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌مه‌ریكاوه به‌شدارن تێیدا.
بەهۆی رێوشوێنەکانی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مساڵ ژمارەیەکی کەمتری سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو ئامادەی کۆنفرانسەکە بن.
لەو کۆنفرانسەدا، بڕیاره مەسرور بارزانی دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و ئەمه‌ریکا هەبێت.
هەڕەشەی تیرۆر، دۆخی ئاسایشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای جیهان دەبێت.