سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ماوریزیۆ گرێگانتی باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە میشێل کامیرۆتا کونسوڵی ئیتالیا لە ھەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ھەنگاوە دەستورییەکانی دوای دانیشتنی یەکەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیارەکانی دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق ئاڵوگۆڕکران.

ھەر لەو دیدارەدا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق پێزانینی بۆ قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تیرۆرستانی داعش ھەبوو، جەختی لەوە کردەوە کە ئیتالیا لەگەڵ ھاوپەیمانان بەردەوام دەبێ لە پاڵپشتیکردنی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق.

لە بەشێکی تری ئەو دیدارەدا وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندی مێژوویی نێوان ھەردوولا، جەخت کرایەوە لە پەرەپێدان و قووڵکردنی دۆستایەتی نێوان گەلی کوردستان و گەلی ئیتالیا و بەھێزکردنی پەیوەندی نێوان وڵاتی ئیتالیا و ھەرێمی کوردستان.

بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو دیدارە بوو، پەیوەست بە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت

ھەواڵی زیاتر