ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دەوحە، لەگەڵ وەزیری بازرگانی و پیشەسازیى قەتەر شێخ محەمەد بن حەمەد ئال سانی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەر تاووتوێ کرا، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و پیشەسازیدا. ھەروەھا گفتوگۆ دەربارەی دەرفەتەکانی بەھێزکردنی ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەنێوان ھەردوولادا کرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ سێشەممە 15/2/2022، بە سەردانێکی فەرمی لەسەر بانگهێشتی میری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی-یه بە یاوەری شاندێکی حکوومی گەیشتە قەتەر و لە فڕۆکەخانەی دەوحە لەلایەن سوڵتان بن سەعد، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوەی قەتەر و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وڵاتەکە پێشوازی لێکرا.
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دەوحەی پایتەختی قەتەر سەردانی دامەزراوەی قەتەری کرد، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە بۆ کاروباری توێژینەوە و پەروەردە و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
