سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق دەکات

سەرۆك مەسعود بارزانی، ئه‌مڕۆ سێشەممە لە سەلاحەددین پێشوازی لە مارک بریسۆن ریچاردسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین پێشھاتەکانی نێو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کرا و باڵیۆزی به‌ریتانیا لە عێراق جەختی لە پێگەی ھەرێمی کوردستان لە عێراق و ناوچەکە کردەوە.

ھەر لەو کۆبوونەویەدا تیشک خرایە سەر چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی میوان وێڕای پێزانیان بۆ بەردەوامی ئەو چاکسازییانە، ھەماھەنگی و کاری ھاوبەشی نێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزەکانی عێراقیان بە ھەنگاوێکی ئیجابی بۆ سەقامگیریی ناوچە جێناکۆکەکان لە قەڵەم دا.

ھەڕەشەکانی تیرۆر لە عێراق و سووریا تەوەری دیكه‌ی ئەو دانیشتنەبوو

ھەواڵی زیاتر