لەسەر بانگهێشتی شێخ تەمیم بن حەمەد، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی قەتەر دەکات
سبەی سێشەممە (15ی شوباتی 2022) ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەر بانگهێشتی فەرمی ميری قەتەر ، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی، بە یاوەری شاندێکی حکومی، سەردانی قەتەر دەکات.
سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەیدا، جگە لە کۆبوونەوە لە گەڵ میری قەتەر، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتەش کۆدەبێتەوە.
ئامانج لەم سەردانە،گفتوگۆکردنە دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و کشتوکاڵ.