ئاگادارییه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارییه‌وه‌

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/2/2022، نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: “ئه‌و كه‌سانه‌ى سه‌ردانى نه‌خۆشخانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن، ناتوانن بەبێ هەبوونی کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا بێنە ژوورەوە”.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: “نەخۆشخانەی ڕزگاری وەکوو هەر فەرمانگەیەکی دیكه‌ى حکوومەت، ڕێنوێنیمان بۆ هاتووە کە ڕێگە نەدرێت هاووڵاتی بەبێ ڤاکسینی کۆرۆنا بچێتە ژوورەوە”.

نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه‌، پێویستە هاووڵاتییانی ڤاکسین وەربگرن، بەپێچەوانەوە ناتوانن سەردانی فەرمانگە حکوومییەکان بکەن

ھەواڵی زیاتر