هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووی شاری سلێمانی 9 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

بەگوێرەی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی “شه‌وى رابردوو له ‌گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ له‌ شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له‌نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبوو، به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون “.

ئاماژە بەوەشکراوە، 9 کەس لەسەر رووداوەکە دەستگیر کراون و ده‌ستگیراوە به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێک و، دوو چه‌ك له‌ جۆرى كڵاشینكۆف، ده‌مانچه‌ و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا.

پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، بە بڕیاری دادوەر تۆمەتبارەکان راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌.