بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی سێشەممە لە کاتەکانی ئێوارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لە کاتەکانی شەودا ئەگەری نمە باران هەیە، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.