سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە وەزیری رۆشنبیری و لاوان دەکات 

ئەمڕۆ ھەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان  کرد بۆ کۆچی دوایی دایکی. 

سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت. 

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

جێی باسه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی غه‌ریبه‌ عه‌زیز بارام دایكی حه‌مه‌ی حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری ڕۆشنبیری به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

ھەواڵی زیاتر