مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە سویسرا کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نوێنەری حکوومەتی ھەرێم لە سویسرا کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی شوباتی 2022 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە فەوزی قەدور نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستا لە سویسرا کرد بۆ کۆچی دوایی د. قەھرەمانی برای.

سەرۆکی حکوومەت، پرسە و هاوخەمیی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە سویسرا، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشیکردنی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

ھەواڵی زیاتر