بەپێی بڕیارێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، هەر كارمەندو فەرمانبەرێكیان ڤاكسینی وەرنەگرتبێت موچەی مانگی 2ی ئهمساڵی پێنادرێت.
بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە رۆژی 2-2 دەرچووەو واژۆی سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لهسهرهو ئاڕاستەی سەرجەم نەخۆشخانەو سەنتەرو مەڵبەندو بنكە تەندروستیەكان كراوە،و ئاماژه بهوهكراوە، ئاگاداری سەرجەم پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی سنوری بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەنەوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین و بردنی كارتی وەرگرتنەكەی موچەی مانگی 2یان پێ نادرێت