هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

مەسرور بارزانی پيرۆزبايى له‌ يه‌كگرتووى ئيسلامى کوردستان ده‌كات 

ئێوارەی ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ 6ی شوبات، مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌دين محه‌مه‌د به‌هائه‌دين ئه‌ميندارى گشتيى يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستان، پیرۆزبایی بيست و هه‌شته‌مين ساڵيادى ڕاگه‌ياندنی يه‌كگرتووى ئيسلاميى كوردستانی لە ئەمینداری گشتی و سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و لایەنگرانی يه‌كگرتووى ئيسلامى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، بە ناوی خۆی و سەرکردایەتی یەکگرتووەوە، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبايیکردنی.