شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانه‌وه‌

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری ره‌هبه‌ر محیه‌دین، سه‌رۆكی كارگێڕی گشتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.

ده‌قی پرسه‌نامه‌كه‌:

پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو رەھبەر محیەدین، سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى كارگێڕيى گشتيى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان