مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو ساڵی رابردوو 81 ملیۆن دۆلار بۆ 8 نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان خەرجکراوە.
لە رۆژی جیهانی شێرپەنجە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پهیامێكی له ههژماری تایبهتی خۆی له تویتهر بڵاوكردهوه و نووسیویهتی: “دڵخۆشم بە چاکبوونەوەی تووشبووانی شێرپەنجە و رزگاربوونیان لەو نەخۆشییە”.
له تویتهكهیدا سەرۆکی حکومەت ئاماژهی بهوهش كردووه، پشتیوان و هاوکاری نەخۆشانی شێرپەنجە دەکەین، بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە و چاکبوونەوەیان.
ئەو بووجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دوو ساڵی رابردوو بۆ نەخۆشخانەکانی شێرپەنجەی تەرخانکردووە، نەخۆشانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و ئەو نەخۆشانەشی لە دەرەوە روویان کوردستان کردووە سوودیان لێوەرگرتووە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان 81 ملیۆن دۆلار بۆ 8 نەخۆشخانەی چارەسەری شێرپەنجە تەرخانکردووە، بۆ کڕینی ئامێر و کەلوپەلی پێویست. حكومهتی ههرێمی كوردستان راشیگهیاندووه، لەمەودواش لە هاوکاریکردنیان بەردەوام دەبین.