وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی (4ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (1250) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (6) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (6) هه‌زار و (515) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (1641) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.