به‌ بڕیاری مه‌سرور بارزانی دوو پڕۆژه‌ی گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت

به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور ڕایگه‌یاند، به‌ بڕیاری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕۆژه‌ی ستراتیژی و گرینگی ڕێگاوبان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

زيره‌ك حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی شارۆچكه‌ی مه‌خموور تايبه‌ت بۆ (كوردستان تيڤی) ڕايگه‌ياند: بۆ زياتر خزمه‌تكردنی سنووری شارۆچكه‌ی مه‌خموور و دانيشتووانی ناوچه‌كه به گشتی، به بڕياری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو پڕوژه‌ی گه‌وره له بواری ڕێگاوبان ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن.

ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌كان بريتین له چاككردن و دروستكردن و قيرتاوكردنی ڕێگای قه‌ره‌چووخی گه‌وره و بچووك.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ له‌لايه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوادانكردنه‌وه‌ی حكوومه تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت به گوژمه‌ی (12) مليار دينار.

جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م دوو پڕۆژه‌یه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چيای قه‌ره‌چووخ و گوندنشینه‌كانی ناوچه‌كه سوودی لێ وه‌رده‌گرن، جگه‌ له‌م پڕۆژه‌یه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانی سنووری مه‌خموور، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌ی دايه هه‌نگاوی ديكه‌ش بنێت بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری مه‌خموور