راگه‌یه‌ندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینه‌وه‌ 

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سوننەی عێراق دەکات کە قسەی نەشیاو بە شێخ عەبدولقادر گەیلانی دەڵێ.

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ئەوقافە:-
دوای بڵاو بونەوەی گرتەیەکی ڤیدۆیی بەرێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سونی عێراقی، کە تێدا ووتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سومبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عبدالقادر گەیلانی) کردووە، ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە ووتەیەک و لێداونێک دەکەین کەببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاوڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان، دڵنیاشین لەوەی کە بەرپرسانی دیوانی وەقفی سونى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن 
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی 

ھەواڵی زیاتر