رۆژی شەممە ١٥ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازی لە عزەت شابەندەر کەسایەتی سیاسی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا دواین پەرەسەندنەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاوتوێ کران.
ھەر لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر رێگە چارەکان بۆ تێپەراندنی قەیران و تەحەدیاتەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق.