كهشناسی ههرێم پێشبینییهكانی رهوشی كهش و ههوای ئهمرۆ و سبهی راگهیاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنیوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران لە کات و شوێنی جیاجیادا لە هەندێک ناوچەی شاخاوی بەفر دەبارێت ، رۆژی یەکشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، لە هەندێک ناوچە ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.