ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبۆوە.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆكی فراكسیۆن و گوتەبێژی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە ئەرك و كاریاندا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتە سیاسییەكان ئامۆژگاریی و ڕێنوێنیی پێویستی بۆ ئامادەبوانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو.