سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بڕیارێکی حکومەتی ئەڵمانیا دەکات

ئەڵمانیا بڕیاریدا ئەرکی هێزەکانی لە عێراق بۆ نۆ مانگ درێژبکاتەوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش پێشوازی لە بڕیارەکە دەکات و دەڵێت، “داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاشتی و سەقامگیریی نێودەوڵەتی”.

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاندووە، بڕیاری داوە ئەرکی هێزەکانی لە عێراق بۆ ماوەی نۆ مانگی دیکە درێژبکاتەوە و لە سووریاش کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکانی دەهێنێت؛ بڕیارە تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق بمێننەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا پێشوازیی لە بڕیارەکەی حکومەتی ئەڵمانیا کردووە و هیوای خواستووە پەرلەمانی ئەو وڵاتەش بڕیارەکەی حکومەت قبووڵ بکات.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، “داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و هەوڵی پێکەوەیی پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوە و ریشەکێشکردنی هەڕەشەی تیرۆر”.

ھەواڵی زیاتر