سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف ده‌كات

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/1/12 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى‌ ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف وه‌زيرى كاروبارى پێكهاته‌كان له‌ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبووى دايكيان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى لێكرد.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو بخاته‌ به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وايى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز ئايدن مه‌عرووف، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شييان له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

ھەواڵی زیاتر