ده‌قی پیرۆزباییه‌كه:
به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنییه‌وه به سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق پیرۆزبایى له محه‌مه‌د ئه‌لحه‌لبووسى، هه‌روه‌ها له هه‌ردوو جێگرانى یه‌كه‌م و دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ڕێزان حاكم زاملى و شاخه‌وان عه‌بدوڵلا ده‌كه‌م، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
هیوادارم هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق ببێته ده‌سپێكى پرۆسه‌یه‌كى سیاسیى دروست له وڵات كه كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌موو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانى وڵات بێت و عیراق به‌ره‌و قۆناغێكى تازه له ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى و كاركردنى پێكه‌وه‌یى ئاراسته بكات له‌پێناو خزمه‌تكردنى زیاتر و ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هاووڵاتییان.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/1/10