سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 9-1-2022 یه‌كه‌مین دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت
سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 9-1-2022 یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ناونانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌و كاندیدی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له‌وباره‌یه‌وه چاودێرانی سیاسی ده‌ڵێن: باردۆخی پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان وا ده‌كات كاره‌كانی دانیشتنی یه‌كه‌م یه‌كلایی نه‌بێته‌وه.
یه‌كه‌مین دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگره‌كه‌ی له‌خۆده‌گرێت و گه‌وره‌ترین كوتله له‌په‌رله‌مان ده‌ستنیشان ده‌كرێت، هاوكات ده‌رگا بۆ كاندیدكردنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه.