قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایدەگەیەنێت: لە دیوانی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان لە رۆژی 21ی دیسەمبەری ساڵی 2021 بەمەبەستی ڕاگەیاندنی كەمپینی (بەدڵ لەگەڵ لێقەوماوانی لافاوەكەی هەولێرین)، لە سنوری قەزای چۆمان و ناحیەكان ، بە هاوكاری مامۆستایانی ئاینی بەرێز و رێكخراوە مەدەنی و ناحكومیەكان، بەچاودێری و سەرپەرشتی قائیمقامیەتی قەزاكەمان كەمپینی كۆكردنەوەی هاوكاری راگەیندار.
هەروەها هاتووە: لەماوەی تەنیا سێ ڕۆژدا لە سنوری قەزای چۆمان و ناحیەكان ، بەهاوكاری خەڵكی خێرخوازی تێكۆشەری باڵەكایەتی، ڕۆڵی گرنگی مامۆستایانی ئایینی لە مزگەوتەكان و ئەنجومەنی گوڵانی یەكێتی ئافرەتان و ناوەندی باڵای چۆمانی لاوان و لقی یەكێتی قوتابیان و ، بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و بەرێوەبەری ناحیەكان ، وە چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی توانرا بڕی (38004000) سی و هەشت ملیۆن و چوار هەزار دینار كۆبكرێتەوە.