ڕەهەندەکانی ریفراندۆم..
کتێبی “ڕەهەندەکانی ریفراندۆم” لە نووسینی “مەلا هندرێن” چاپ و بڵاوکرایەوە، کە لە 156 لاپەڕە پێکهاتووە و لێکۆڵینەوەیەکە لە رەهەندەکانی گشت‌پرسیی هه‌رێمی كوردستان و لێکەوتەکانی.
نووسەر باسی لە سێ گریمانەی خەڵک کردووە لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، گریمانەی خۆیشی نووسیوە و دەڵێت “من دەڵێم بارزانی لەبەردەم گرەوی مێژوودا بوو، بۆ بردنەوەی گرەوی مێژوو دەبووایە ریفراندۆم ئەنجامبدات.”
کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، لە بەشییەکەم باس لە “رەهەندەکانی ریفراندۆم” و لە بەشی دووەم باس لە “هەڵە کوشندەکانی پێش ریفراندۆم” و لە بەشی سێیەم باسی “ریفراندۆم و ئاییندەی کوردستان” دەکات”.
نووسه‌ر، له پێشه‌كیدا، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: ” ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، وه‌ك گه‌وره‌ترین ڕووداوی مێژووی نه‌ته‌وه‌یی، كه له 25ـی 9ـی2017 ـدا، به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدرا، به‌داخه‌وه تا ئێستا دوای تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی چوار ساڵ به‌سه‌ریدا، نه‌تواندراوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی ڕاست و دروستی بۆ بكرێت و لۆژیكیانه بۆ خه‌ڵك بسه‌لمێندرێت، كه ئایا ئه‌م پڕۆسهیهڕهوا و پێویست و پیرۆزبوو،یان ناڕه‌واو نادروست و زیانبه‌خش بوو؟
نووسەر، لە پێشەکیی ئه‌وه‌یشی نووسیوه :”پرسیارێک کە بێ وەستان لەنێو مێشکی مرۆڤی کورد دەزرینگێتەوە و بە وەڵامی خۆی نەگەیشتووە، ئەوەیە، ئایا هۆکار چی بوو بارزانی گوێی نەدایە هەموو دونیا و حیسابی بۆ هەڕەشەی دووژمنان و ئامۆژگاری دۆستانیش نەکرد و ریفراندۆمی هەرئەنجامدا”؟ هه‌ر بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی نووسه‌ر كه له پێشه‌كیه‌كه‌یدا كردوویه‌تی، سێ گریمانه‌ی نووسیوه كه خه‌ڵك به ده‌وری خولده‌خۆنه‌وه.
له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌دا، نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه له ماوه‌ی سه‌د ساڵیڕابردوو، كورد له هه‌رێمی كوردستان سێ جار له‌گه‌ڵ پرسیڕیفراندۆم ده‌سته‌ویه‌خه بۆته‌وه و پێویسته سه‌رنجیان بده‌ین و زیاتر ڕۆشناییان بخه‌ینه سه‌ر، كه یه‌كه‌میان سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستابوو، دوای كۆتاییهاتنی جهنگییهكهمی جیهان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی پاشایه‌تی عێراقپاش سڕینه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر و واژۆكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی لۆزان. دووه‌میان دوای ڕووخانی ڕژێمی سه‌دام، له ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراقی له ساڵی 2005، كه زیاتر له سه‌دا هه‌شتای خه‌ڵكی عێراقی ده‌نگی پێدا و مادده‌ی 140 تایبه‌تكرا به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ناوچه كوردستانییه كێشه له‌سه‌ره‌كان،كه ده‌بوایه ئه‌و مادده‌یه به سێ قۆناغ جێبه‌جێ بكرێت. سێیه‌میان، ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌م ڕیفراندۆمه بوو كه له 25/9/2017 له ته‌واوی خاكی هه‌رێمی كوردستان و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا و 93%ـی به‌شداربووان ده‌نگیان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا، نووسه‌ر باسی له‌وه كردووه، كه ڕیفراندۆم و 16 ـی ئۆكتۆبه‌ر بوون به (جار و مجروری) عه‌ره‌بی، بوونه دووانه و جمكێك كه ته‌نها 21 ڕۆژیان به‌ین بوو، هه‌ندێك ده‌ڵێن نهكبهتی ڕیفراندۆم بوو 16ـی ئۆكتۆبه‌ری دروستكرد و هه‌ندێكی تریش ده‌ڵێن نه‌گبه‌تی 16 ئۆكتۆبه‌ر بوو ڕیفراندۆمی بێ ئاكام كرد، چۆن ڕیفراندۆم گه‌وره‌ترین خۆشی و سه‌ركه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی له دیرۆكی كورد و كوردستان تۆماركرد، ئه‌وا 16 ـی ئۆكتۆبه‌ریش گه‌وره‌ترین و ناخۆشترین ڕۆژی شكستخواردووی نه‌ته‌وه‌یی له لاپه‌ره‌كانی دیرۆكی كورد تۆماركرد.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه له ژێر كاریگه‌ریی بیر و به‌رژه‌وه‌ندی و ملمڵانێی حزبی دابه‌شبۆته سه‌ر دوو به‌ره و هه‌ر به‌ره‌یه‌ك ئاو له ئاشی حزبێك ده‌كات، سهرنجام هه‌ردوو به‌ره لێناگه‌ڕێن مرۆڤی كورد بگات به ته‌واوی ڕاستییه‌كانی ئه‌و ڕووداوه.
هه‌روه‌ها نووسه‌ر له به‌شێكی دیكه‌دا، ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو: “پارتی و یه‌كێتی ده‌بێت خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه له نێوان ئه‌وه‌ی (یان هه‌ردووكیان خیانتكارن، یانیش هه‌ردووكیان پاك و نیشتیمانپه‌روه‌رن)، ئاخر ناكرێت هه‌ردووكیان خیانهتكاربن، چونكه ناشێت زۆرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك خائین و ناپاك و جاش و به‌كرێگیراوی دوژمن بێت، هه‌روه‌ها ناكرێت ئه‌و دوو لایهنهیهكێكیان ته‌واو خیانتكار بێت و ئه‌وه‌ی تریش سه‌د له‌سه‌د پاك و نیشتیمانپه‌روه‌ر بێت، چونكه ناشێت حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و خه‌ڵكی نیشتیمانێك نیوه‌ی خائین بێت و نیوه‌كه‌ی تریش پاك و نیشتیمان په‌روه‌ربن و هاوبه‌شیش نیشتیمانێك به‌ڕێوه‌ببه‌ن، بۆیه من واده‌بینم ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه هه‌ردووكیان دوو حزبی نیشتیمانین و به‌شێكی زیندووی مێژووی كورد و كوردستانیانداگیركردووه و به‌ده‌یان هه‌زار گه‌نجی كورد به‌وپه‌ڕی پاكی و دڵسۆزی خوێن و گیانی خۆیان له پێناو ئه‌و دوو حزبه كرده قوربانی و بوونه شه‌هیدی ڕێگای رزگاری كوردستان. مێژووی زیاتر له نیوسهدهی خه‌بات و تێكۆشان بۆ رزگاری بێ ئه‌م دوو حزبه نانووسرێته‌وه.
له‌كتێبی “ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕیفراندۆم” باس له‌وه‌یش كراوه، كه به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئاستی به‌رزی هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی نین، ئه‌وانه هه‌موو شتێك له چاویلكه‌ی حزبه‌وه ده‌بینن، ناتوانن دیوی پشته‌وه‌ی ئه‌و قسه‌ی بارزانی بخوێننه‌وه كه ده‌ڵێت: “من ئاماده‌م خۆم له‌سه‌ر ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی دابنیم”، نازانن ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه كه بارزانی ئاماده‌یه بگاته كاروانی ئه‌و ڕابه‌رانه‌ی كه ئه‌ستێره‌ی ڕۆحیان له به‌رزترین شوێنی ئاسمانی نه‌مریدا ده‌دره‌وشێته‌وه، نازانن ئه‌وه باشترین وه‌ڵامی ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه بوو كه ده‌یانگوت: ” بارزانی بۆ قازانجی خۆی و بۆ درێژه‌دان به پۆستی سه‌رۆكایه‌تییه ناڕه‌واكه‌ی پرسیڕیفراندۆمی و وورژاندووه”.