مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی نیشان دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 183 ملیۆن دینار بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یه‌ك له شاره‌دێی سه‌نگاو.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کار و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی گوژمەی (183,000,000) ملیۆن دینار.
ڕاشیگه‌یاند: خه‌رجكردنی گوژمه‌كه بە مەبەستی تەواوکردنی پڕۆژەی ئاودێری گوندی دووەر لە ناحییەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵه، گوژمه‌كه‌ش هه‌روه‌ها لەسەر بودجەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو/ بەرێوبەرایەتی ئاودێری سلێمانییه.

