پەیامی فراکسیۆنی پارتی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی ئیدریس بارزانی

ئەمڕۆ یەكشەممە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی بۆ ساڵیادی کۆچی دوایی شەهیدی جوانەمەرگ ئیدریس بارزانی بڵاوكردەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەكەیە:

‎لەیادی سی و پێنج ساڵەی کۆچی دوایی سەرکردەی لێزان و پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات و بەرگری و سەرقافڵەی شۆڕشگێڕان، ئەندازیاری ئاشتی و تەبایی کاك “ئیدریس بارزانی” هەمیشەزیندوو، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی، پابەند بوونمان بە رێبازی ئەو سەرکردە مەزنە کە رێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر و پارتی دیموکراتی کوردستانە دووپات دەکەینەوە، بەڵێن بەگیانی پیرۆزی دەدەین لەسەر ئەو ڕێبازە بەردەوام بین و درێژە بەکاروانی خەبات و تێکۆشانی بدەین.

هێژا سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی کاک ئیدریسی هەمیشە زیندوو دەفەرموێ: کاک ئیدریس مرۆڤێکی زۆر گەورە بوو گەورەییەکەشی لە تێگەیشتوویی و پێگەیشتووییەکەیەوە سەرچاوەی گرتبوو.

بەهەق کاک ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو خاوەن ڕوانگەی سیاسی گەورە ونیشتیمانیانە بوو، سیاسەتمەدارێکی ڕۆشنبیر و دووربین و وردبین بوو، ئازادیخوازێکی خاکی و مرۆڤپەروەر بوو، خاوەن بەهاو مەبدەئی شۆڕشگێڕانەی ڕاستەقینە بوو.

لەم بۆنە خەمناکەدا درود و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی کاك ئیدریس بارزانی هەمیشە زیندوو سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی گەل و نیشتیمان و سەروەریان بارزانی نەمر 

ھەواڵی زیاتر