وەزیری دەرەوەی عێراق تووشی کۆرۆنا بوو

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە تووشی کۆرۆنا بووە.

د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا گوتی: چەند ئاژانسێکی هەواڵی بڵاویانکردەوە کە وەزیری دەرەوە، فواد حوسێن بەشداری کۆبوونەوەی راوێژی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە کۆمکاری عەرەبی نەکردووە کە لە کوەیت ئەنجام درابوو، بەشداری نەکردنەکەی بەهۆی توشبوونی بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە فواد حسێن تەندروستی باشە و بەم زووانە دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی

ھەواڵی زیاتر