شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

مه‌سرور بارزانی پێشوازی له‌ بڕیارێكی ئه‌ڵمانیا ده‌كات

له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیی له‌ بڕیاری ئه‌ڵمانیا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانیان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌ تویته‌كه‌یدا كه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه‌، مه‌سرور بارزانی نووسیویه‌تی: “پێشوازی له‌ بڕیاری په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ه‌م بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان”.

هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه‌، “ئه‌م هه‌نگاوه‌ و پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی پێویستن‌ بۆ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و مه‌شقدانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق”.

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا، ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان تا 31ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ درێژ بكه‌نه‌وه‌.