سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر ماڵی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و جەختیشی کردەوە ئەم کارە تێکدەرانە مەترسی ڕژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئەنباڕ دەکەین کە هاووڵاتییانی مەدەنی برینداربوون، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین.
ڕاشیگەیاند: ئەم کارە تێکدەرانە مەترسییەکی ڕژدن بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق، هەروەها هەوڵدانە بۆ دروستکردنی ئاژاوەگێڕی.
لە تویتەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هەمووان دەکات ئارامگربن و بە وریاییەوە مامەڵە بکەن.