پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

پاسپۆرتی هه‌ولێر هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ده‌وامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان ئاگادارده‌كاته‌وه‌. 
بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییه‌كدا، کە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێری كردووه‌ و رایگەیاندوە، ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌وا سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە سەرجەم نووسینگەکانی پاسپۆرت ( نووسینگەی یەک – نووسینگەی دوو – نووسینگەی سۆران – نووسینگەی کۆیە)ی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر لە رۆژی یەک شەممەوە ڕێکەوتی ( 30/01/2022)، کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (8:00)ی بەیانی تاکو (3:00)ی دوای نیوەرۆ ده‌بێت. 
ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە هاووڵاتیان دەکەین لەکاتی دیاریکراو سەردانمان بکەن بە مەبەستی ڕایی کردنی مامەڵەکانیان

ھەواڵی زیاتر