سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

وەزارەتى دارایى و ئابووری لە بەرژەوەندى کەمئەندامان چەند بڕیارێکى دەرکرد

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێنمایی دارایی ژمارە 3ی ساڵی 2022 تایبەت بە دەرماڵەی لە بڕی کەمئەندامی بڵاوكرده‌وه‌.
بەپێى نوسراوێکى وەزارەتى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایى و ئابوورى لەسەرە و ڕاگه‌یاندراوه‌: پاڵپشت بەیاساى چاکسازى، لە موچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکانى خانەنشینى لە هەرێمى کوردستان و پاڵپشت بە یاسایى هەموار و یاساى ماف و ئیمتیازاتەکانى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت بڕیاردرا بە:
1 – دیاریکردنى مافى  دەرماڵەى لەبرى کەمئەندامى، بەڕێژەى 50% لە موچەى بنەڕەتى کەمئەندامى فەرمانبەر، بەمەرجێک لە 100 هەزار دینار تێپەڕ نەکات.
2 – دەرماڵەى هاتوو بەپێى رێژەى کەم ئەندامى دیارى دەکرێت لەلایەن لیژنەیەکى پزیشکى پسپۆڕەوە، بەپێى پێوەر و رێنماییەکانى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، بەهەماهەنگى وەزارەتى تەندروستى.
3- لەکاتى خانەنشینکردنى فەرمانبەرى کەمئەم بڕى 100 هەزار دینار وەک هاوکارى خەرجدەکرێت بۆ کەمئەندامى خانەنشینکرا و لەبەڕێوەبەرایەتى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتى.
4- راسپاردنى فەرمانگە تەکنەلۆژیاى زانیارى لەسەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بۆ پێشکەشکردنى ئاسانکارى تەکنیکى لەچوارچێوەى پڕۆگرامى تۆمارى بایۆمەترى موچەخۆران تایبەت بەسەرجەم وەزارەت و دەستە و لایەنەکانى نەبەسترا و بە وەزارەت، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى ئەو فەرمانبەرانەى بەخشین وەردەگرن لە لیستى کەمئەندام و خاوەن پێداویستى تایبەت، تا بارودۆخیان بگونجێنرێت لەگەڵ بڕگەکانى ئەم بڕیارە.
5- ئەم رێنماییە لە رۆژى بڵاوکردنەوەى بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران ژمارە 84ى ساڵى 2020، لە رۆژنامەى واقعى کوردستان جێبەجێدەکرێت.