یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

سەرۆك بارزانی و ڕێبەری ڕەوتی سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ی كانوونی دووەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی و سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان ئەنجامدا.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە پێویستیی هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی پێكهاتەكان، بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی عێراق كرایەوە.