یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی ، شاعیری بەناوبانگی کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا عەلی ئەشرەف نەوبەتی، ناسراو بە “پەرتۆی کرماشانی”، شاعیری بەناوبانگی کورد له‌ ته‌مه‌نی (90) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

پەرتۆی کرماشانی، کوڕی ئەسەدووڵڵا، لە 29ی ئەیلوولی 1931 لە گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لەدایکبووە و هەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە.

پەرتۆی کرماشانی، بە هه‌ردوو زمانی کوردی و فارسی خاوەنی بەرهەمە و زیاتر لە 3 هه‌زار بەیته‌ شیعری هەیە؛ هەرچەندە رێژەی شیعرە فارسییەکانی زیاترن، بەڵام ئەو شیعرە کوردییانەی کە هۆنیویەتەوە، لە ئاستێکی بەرزدان و لەناو ئەدەبی کوردیدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن.