نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت كۆبووه‌وه

به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سیاسیى عیراق و هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكوومه‌تى داهاتووى فیدرالیى عیراقیان تاوتوێ كرد.

هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى سیاسى له‌ عیراق و گه‌یشتنى هێز و لایه‌نه‌كان به‌ تێگه‌یشتنێكى كۆكه‌ره‌وه‌ى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێك كه‌ بتوانێت ته‌حه‌دییه‌كان تێپه‌ڕێنێت و خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات و ته‌واوى پێكهاته‌كانى بكات، كێشه‌كانیش به‌تایبه‌تى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.

له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه‌ گرنگه‌ له‌ كاتى خۆیدا ئه‌نجام بدرێن.

ھەواڵی زیاتر