سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا لەبارەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی سەر دیالە، لە پەیوەندییەکەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی ئەو هێرشەی سەرکۆنە کرد.
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ، بە توندی هێرشی تیرۆریستی چەکدارانی داعشی بۆ سەر سوپای عێراق لە پارێزگای دیالە سەرکۆنە کرد.
هەر لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت وێڕای شەرمەزارکردنی پەلامارە تیرۆریستییەکە، پرسە و هاوخەمی خۆشی بۆ شەهیدبوونی 11 سەربازی عێراقی کە لە ئەنجامی هێرشەکەی تیرۆریستانی داعش شەهید بوون، بە سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ گەیاند و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر چڕکردنەوە و برەودانی زیاتر بە هاریکاریی و هەماهەنگیی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش.
جێی باسە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌نێوان هه‌ردوو گوندی تالیعه و ئوم كه‌ڕامی له باكووری شارۆچكه‌ی عوزێم له پارێزگای دیاله چه‌ند چه‌كدارێكی تیرۆریستانی داعش كه ژماره‌یان زیاتر له 10 چه‌كدار بووه، هێرشیان كردبووە سه‌ر باره‌گایه‌كی تیپی یه‌كی سوپای عێراق و به چه‌كی مامناوه‌ند و قه‌ناس، لە ئەنجامدا 11 سه‌ربازی عێراقی بوونە قوربانی كه پله‌ی یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ر بووه.