سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین پلاسخارت کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەکات.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و ھەوڵەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق کرا.

هەردوولا خوازیاربوون کە حکوومەتی نوێی عێراق، حکوومەتێک بێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتە و هاووڵاتییانی عێراق بکات و ئاسایش و سەقامگیریی دابین بکا و کێشەکانی نێوان 
ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالیش لە سەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکات.

ھەواڵی زیاتر