بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتیی دیاری كوردستان و سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی لالش (شێخ شامۆ)ـمان بیست. شێخ شامۆ كەسایەتیەكی كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەر بوو كە خزمەتێكی زۆری بە دۆزی خوشك و برایانی ئێزیدی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كردووە و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەسوكار و ئاشنایان و هەڤاڵانی لە بنكەی لالش و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خواڵیێخۆشبوو شێخ شامۆ بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
١٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢