فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ سێشه‌م به فه‌رمی فه‌رمانی به قه‌زابوونی عه‌نكاوه و پیرمام له هه‌ولێر و بازیان له سلێمانی كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
فه‌رمانگه‌كه بڵاوی كرده‌وه: دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی 23ی کانوونی یەکەمی 2021 بۆ بە قەزابوونی ھەردوو ناحیەی عنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: ئەمەش لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کارئاسانی کاروباری هاووڵاتییانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان.