وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی پشکنینی کۆرۆنا بڕیارێکی نوێ دەرکرد

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی پشكنینی كۆرۆنا له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌ گشتی و تایبه‌ته‌كان و به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ش، نرخی پشكنین له‌ 40 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.

له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌رتی گشتی (حكوومی و تایبه‌ت (ئه‌هلی) نرخ له‌ 40 هه‌زاره‌وه‌ بۆ 25 هه‌زار دینار كه‌م كرایه‌وه‌.

له‌ تاقیگه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت (ئه‌هلی) ڕێگه‌پێدراو، نرخ له‌ 50 هه‌زار دیناره‌وه‌ بۆ 35 هه‌زار دینار كه‌م كرایه‌وه‌.

ئه‌و فه‌رمانه‌ له‌ ڕۆژی ده‌رچوونیه‌وه‌ به‌كار ده‌بێ.

ھەواڵی زیاتر