هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ نووری مالیکی ده‌كات

به‌ڕێز نوورى ئه‌لمالكى

ئه‌ميندارى گشتيى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى

سڵاو و ڕێز..

به‌ گه‌رمى پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ژده‌هه‌مين كۆنگره‌ى حزبى ده‌عوه‌ى ئيسلامى له‌ به‌ڕێزتان و ته‌واوى سه‌ركردايه‌تى و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى حزب ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامتان بۆ ده‌خوازم.

له‌م بۆنه‌يه‌دا دووباره‌ جه‌خت له‌ هاريكارى و تێگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عيراق ده‌كه‌ينه‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ وڵات.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/1/16