به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌هۆی سه‌ری ساڵی نوێ و دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی چه‌ند شه‌قامێك به‌ته‌واوی له هه‌ولێر داده‌خرێت.
فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: سەرجەم شوفێران وهاووڵاتییانی شاری هەولێری ئاگاداردەکەینەوە، کەوا بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵغی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینییه‌وه تاکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شه‌قامانه‌ی كه داده‌خرێن بە ڕووی شوفێراندا، هاتووچۆکردن تیایاندا تەنیا بە پیادە دەبێت.
ئه‌و شه‌قامانه‌ش كه داده‌خرێن بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:-
- چواڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تاکو باخچەی برووسک.
- چواڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ.
- چواڕیانی میدیا بەرەو ناو بازاڕ.
- چواڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ
- کۆتایی شەقامی حەمرا.
- شەقامی 100 مەتری ئەو بەشەی بە پێش فاملی مۆل دەڕوات بۆ ڕێگای شەقڵاوە (تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆ ڕێگای شەقڵاوە، سایدی هاتنیش بۆلای ڕێگای کۆیە کراوە دەبێت).
گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ولێر هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی ناکرێت بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، بەڵام ئەم ئامادەکارییانە بۆ ئەگەری کۆبوونەوەی خەڵکە بەم بۆنەیە