هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی راگه‌یاند

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.