پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ پارتی چاكسازیی توركمانی ده‌كات

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یامێكی پیرۆزباییدا به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدان و كۆتاییهاتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی پارتی چاكسازیی توركمانی، رایده‌گه‌ێنێت، پشتگیریی له‌ پێگه‌ و ڕۆڵی پێكهاته‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ین .

ده‌قی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ..

به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدان و كۆتاییهاتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌یانه‌وه‌‌، پیرۆزبایی له‌ سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكار و ئه‌ندامان و دۆستان و لایه‌نگران و جه‌ماوه‌ری پارتی چاكسازیی توركمانی ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

پشتگیریی له‌ پێگه‌ و ڕۆڵی پێكهاته‌كان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ین و جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ژیان و ته‌بایی و لێبورده‌یی له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستاندا ده‌كه‌ینه‌وه‌.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

2021/12/28