هاتووچۆی هەولێر ئەو شوفێرە ئاگاداردەكاتەوە کە ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن و ڕایدەگەیەنێت: لێخوڕین بەخێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لەخێرایی کاتی ئاسایی له پێناو سهلامهتییان.
ئهمڕۆ شهممه 25 ى 12 ى 2021 ، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە،بۆ ئەو شوفێرە بەڕێزانەی کە ئەمڕۆ و بەیانی و دوبەیانی سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن تکایە ئاگادار بن:
1-لێخوڕین بە خێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لە خێرایی کاتی ئاسایی ،چونکە تەم لە سەرجەم ڕێگایەکان بەتایبەت لە بەرەبەیانەکان هەیە،کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینینی ئاسۆیی.
2-گڵۆپی تەم بە بەردەوام دابگیرسێنن بۆ ئەوەی بینراو بن.
3-خۆتان بپارێزن لەو گۆماو و شوێنانەی کە ئاوی بارانی لێ کۆبۆتەوە.
4-ئەگەر چونە ناو بەفر بەر لە تاریکی بگەڕێنەوە چونکە لە ئێواران پلەکانی گەرما بە زوویی بۆ ژێر سفر دادەبەزن کە ئەمەش وادەکات شەختە و بەستەڵەک پەیدابێت.
5-خۆتان بەدوور بگرن لە مانۆری تێپەڕاندن لە شەقامە تاکسایدەکان با تۆزێک دوابکەون بەڵام سەلامەت بن.

