رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پيرۆزبايى له‌ هاووڵاتييانى مه‌سيحى ده‌كات

ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، پیرۆزبایی لە سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان كرد، ئومێدی خواست ڕۆژانی جەژن، لە خۆشی و شادی و ئارامیدا بەسەر ببەن.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامەكەیدا دەڵێ “لەم بۆنە پیرۆزەدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لەسەر پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و لێبووردەیی و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان. جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە ئاشتی و کامەرانیدا بژین”.