بەهۆی دووکەڵی خەڵووزەوە دایکێک و چوار منداڵەکەی لە ئاكرێ خنكان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گوندی قوبکێی سەر بە ناحیه‌ی گرده‌سێنی قەزای ئاکرێ، دایكێک و چوار منداڵەکەی بەهۆی گازی خه‌ڵووز له‌خه‌ودا خنکان.
سەرچاوەیەکی نزیک لەو خێزانە راگەیاند؛ رووداوەکە لە گوندی قوپکی سەر بە شارۆچکەی گرەسێنی ئاکرێ روویداوە، دایکەکە و چوار منداڵەکەی لە خەودا بوون و بەهۆی ئەوەی خەڵووزیان کردووەتە نێو تەنەکەیەک و دواتر ئاگرەکەی کوژاوەتەوە و بووەتە دووکەڵ، خنکاون.
ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی ئه‌و ماڵباته روونیكرده‌وه، باوكی ئه‌وان پله‌ی رائیدی پێشمه‌رگه‌یه و له ئه‌ركی فه‌رمی بووه و له‌ماڵ نه‌بووه و یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه كه گیانی له‌ده‌ستداوه، منداڵێكی نه‌خۆش بووه.