ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێری کرد
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر كرد و هاوخه‌می خۆی بۆ ده‌ربڕین و سه‌ره‌خۆشی لێ‌كردن.
له‌و باره‌یه‌وه، پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، به‌نوێنه‌رایه‌تى سه‌رۆكى حكومه‌تى هەرێمی كوردستان، سەردانی بنەماڵەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێری کرد و سەرۆکی حکومەت لە رێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە قسەی لەگەڵیان کرد.
وه‌ك ئه‌وه‌ی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پارێزگادا هاتووه: سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە رێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنیەوە لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان قسه‌ی كرد و پرسە و سه‌ره‌خۆشى و هاوخەمی خۆی پێڕاگەیاندن و هیواى خواست خودای مەزن گیانی قوربانیان بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتى بەرینان شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکانیان ببەخشێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت جەختی لەوەکردەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی وونبووی رووداوەکە و گوتیشی: هەرچی بکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانی بنەماڵەی قوربانیان و زیانلێکەوتووانی ئەم کارەساتە سروشتیە ئامادەین و درێغی لێناکەین.